ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “مێهدی، ڕزگار و سه‌لاح ڕه‌حیمی ئازه‌ر”، “كه‌ماڵ خزری”، “كه‌ماڵ ناسری” و “ئه‌نوه‌ر قاسم پور” خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و “كه‌ماڵ خزری” و “كه‌ماڵ ناسری” پاش حه‌وت ساعه‌ت لێپرسینه‌وه ئازاد كراون. هه‌روه‌ها “ئه‌نوه‌ر قاسم پور” و “سه‌لاح، ڕزگار و مێهدی ڕه‌حیمی ئازه‌ر” پاش دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه ئازاد كراون. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شه‌ش شارومه‌نده ڕوون نییه.