ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی هه‌ر دوو وڵاتی ئاڵمان و سویس دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی موونیخی ئاڵمان و زووریخی سویس به به‌دسته‌وه‌گرتنی ئاڵاكانی، “یه.په.گه” و “یه.په.ژه” و ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باكووری سووریه، مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی.