به‌یانی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌زاران دانیشتووی كانتۆنی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر قامیشلوو و كۆبانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی بوون.
ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، ئه‌رته‌شی توركیا كه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان گورزی كوشه‌نده‌ی به‌ركه‌وتبوو، هێرشێكی چڕ وپڕی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا و ناونده‌كانی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان. له ئاكامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌دا، به‌لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ شارومه‌ندی دیكه‌ش به‌سختی بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوا له شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه. خۆپێشانده‌ران داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن و بێده‌نگ نه‌بن.
