ده‌زگای ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی توركیا (میت)، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یه‌كی “پ.ك.ك” به ناوی “مێهمه‌ت شه‌فا ئاكمان” ناسراو به “باهۆز زاگرۆس”، له هێرشێكی په‌هبادی گیانی له‌ده‌ست داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی میتی توركیادا هاتووه كه “باهۆز زاگرۆس” فه‌رمانده‌ی باڵای “پ.ك.ك” له سلێمانی بووه و له ساڵی ٢٠٠٥ی زاینیه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن. ناوبراو به‌رپرسی وه‌رگرتنی هێز و په‌روه‌رده‌ی گه‌ریلاكان بووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا له هێرشێكی په‌هبادی دا گیانی به‌خت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه میدیاكانی “پ.ك.ك” هێشتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌زگای میتی توركیادا نه‌بووه، به‌ڵام میدیاكانی ئۆپوزۆسیۆنی توركیا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه.
