به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كلینیكی ئارا له شه‌قامی تاجی سنه ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌هۆكاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناكارامه و كێشه‌ی دارایی، داخراوه و ده‌یان پێرسۆنێلی بێكار كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كلینیكی ئارا زیاتر له ١٦٠ كرێكاری بووه و له ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی دا دامه‌زراوه. ئه‌و كلینیكه له به‌شه‌كانی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، وێنه‌گری (ام.ئار،ئای)، ئۆرژانس و ….هه‌تد پێكهاتووه. ئه‌و ناوه‌نده سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ته و ڕۆژانه ده‌یان نه‌خۆش له سنه و شاره‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كوردستان سه‌ردانیان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی پێرسۆنێله‌كه‌ی، ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه داخراوه و بڕیاره به‌رپرسانی پارێزگای كوردستان ڕۆژی پێنجی به‌فرانبار له مۆزایده دایبنێن و بیفرۆشن.
