به داخه‌وه رۆژی دوشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، “عه‌تا ره‌زا رۆبابی” هه‌ڵسوراوی له‌مێژینه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی شاری سنه، به هۆی جه‌لته‌ی دڵ مالئاوایی له ژیان کرد.
کاک عه‌تا له بواره جوراوجو‌کانی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی چالاك بوو، له سه‌رده‌می هاتنی کۆڕۆنا یه‌کێک له کارگێره‌کانی رێکخراوی ژیانه‌وه‌ی کوردستان بوو که بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه دامه‌زرابوو که توشی ئه‌و وایروسه ببوون و خۆبه‌خشانه یارمه‌تیان ئه‌دان. له شۆرشی ژینادا دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی شاره‌زای بواری پزشکی بوو، یارمه‌تی گه‌نجانی برینداری ده‌دا و زۆریه‌ک له‌و گه‌نجانه‌ی که له‌سه‌ر شه‌قام به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان بریندار ده‌بوون، تیمار ده‌كرد. کاک عه‌تا دۆستێکی به‌وه‌فای ژینگه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوان بوو، جگه له‌وانه پێی وابوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ گرفتێکی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر نابێت، بۆیه ببوه هه‌ڵسواڕوێکی سیاسی دژ به‌و نیزامه جه‌نایه‌تكاره و وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی سۆسیالیست بۆ وه‌دی‌هاتنی دونیایێکی ئازاد و به‌رابه‌ر هه‌وڵی ئه‌دا. هه‌موو ئه‌مانه کاک عه‌تای کردبووه سیمایێکی خۆشناو و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان. به داخه‌وه دڵی پڕ له هیوا و ئومێدی كاك عه‌تا له ته‌مه‌نی ٦٧ سالیدا، بۆ رزگاری له لێدان که‌وت و بۆ هه‌میشه مالئاوایی له بنه‌ماله و هه‌مو دۆستانی کرد. به‌م بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هاورێیانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی ئازیزی ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین.
