ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌وڵیر و له وڵامدا بنكه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردوومان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی په‌هبادی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، سێ كارمه‌ندی ئه‌مریكی بریندار بوون و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ چه‌ند كاتژمێر ڕاگیرا. له وڵامدا بنكه‌كانی گرووپی كه‌تائیبی حیزبۆڵڵای عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه به چڕی بۆردوومان كرا. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌رمانده‌یه‌كیان كوژراوه و ١٨ بۆ ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
