ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، ڕێپێوانێك له ژێر ناوی كه‌مپه‌ینی “ئازادی بۆ عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان، ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ پرسی كورد” له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكییه‌كه له چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ینی جیهانی “ئازادی بۆ عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه” له ڕۆژی ١٠ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كوردان و دۆستانیان له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی ڕابردووش له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه، كاتژمێر ١٢ و ١٥ خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ڕێپێوانێك له شه‌قامی سالم به‌ره‌و باخی گشتی ئه‌نجام درا و به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، ئازادی عهبۆڵڵا ئوجالانیان وه‌كوو مه‌رجی چاره‌سه‌ربوونی پرسی كورد له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ناو برد.