ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ناوچه‌ی هه‌زه‌خی له ئوستانی شڕنا‌خ گه‌مارۆ داوه و ڕۆژانه ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
ئه‌رته‌شی توركیا به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی گوندنشینان و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌له‌كانیان، به لێدان و بێڕێزی هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ئه‌ده‌ن. سه‌ربازانی تورك ڕێگای هاتووچۆی گونده‌كانیان داخستووه و ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه، سه‌ربازانی تورك ڕۆژی شه‌ممه گوندنشینێك به ناوی “نه‌سه‌ره‌دین كایا”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌ند ناوچه‌ی شڕنا‌خ نه‌وتی دوزیوه‌ته‌وه و له ئێستادا ڕۆژانه ٣٥ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له یه‌كێك له بیره‌كان به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌یه‌وێت به زۆره‌ملێ خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه له زێدی خۆیان بتارێنێت و ناچار به كۆچیان بكات.
