ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئه‌یووب محه‌ممه‌دزاده” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوور.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی زستان، هاوكات له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و باران له سنووره‌كانی كوردستان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئه‌یووب محه‌ممه‌دزاده” به بیانووی دابینكردنی پارویه‌ك نان بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
