به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری ماوه‌ی به‌ندكرانی “عادڵ پیروزی”، هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی سه‌ردۆشی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “عادڵ پیروزی”، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه گواستۆته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان مه‌ریوانی، عادڵ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری هه‌یه، باوكی خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکیشی توانایی جووڵانەوەی پێشووی خۆی لە دەستداوە و چیتر به‌رگه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ناگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه “عادڵ پیروزی” ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ش بۆ جارێكی دیكه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.