به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری ئیلام له ئاست نه‌بوونی ئیمكانات و خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی ئیلام ته‌نیا یه‌ك ئامێری “ام،ئاڕ،ئای”یی هه‌یه و خه‌ڵك نۆڕه‌ی دوو بۆ سێ مانگ وه‌ر ده‌گرن. جگه له‌و ئامێره ده‌وڵه‌تیه، ئامێرێكی دیكه‌ی خسووسیش له نێو شاری ئیلام دا هه‌یه به‌ڵام ههزینهكهی زۆر گرانه و خه‌ڵكی هه‌ژار ناتوانن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن. به وته‌ی هاووڵاتییان، شارستانی ئیلام به شارۆچكه و گونده‌كانی ته‌نیا دوو ئامێری “ام،ئاڕ،ئای”یی هه‌یه و ئه‌مه شایانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره نیه و كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ی ته‌نیا قه‌ره‌باڵغی ده‌بینی.