ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو كرێكاری له‌سه‌ركارده‌ركراوی پترۆشیمی چواڕ له پارێزگای ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت دا خۆیان هه‌ڵواسی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری پترۆشیمی چواڕ به ناوه‌كانی “جه‌واد نه‌ورۆزی” و “موسته‌فا عه‌باسی” له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردن و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت دا خۆیان هه‌ڵواسیوه. به‌پێی دوایین زیانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیانه‌وه ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. شایانی باسه كه لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، نزیک بە شەش كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنیان لەلایەن “ڕەحمەتوڵڵاهی”، جێگری حەراسەت و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پترۆشیمی “گه‌رشاسبی”، کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە. دەگوترێ “ڕەحمەتوڵڵاهی” یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامه و ماوەی سێزدە ساڵە وەک جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمپانیایە کار دەکات و مافی كرێكاران پێشێل ده‌كات.