به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی پارێزگای كرماشان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا، ٤٧٠ كرێكاری ئه‌و ئوستانه به‌هۆی ڕووداوی كار بریندار بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٧ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئاماری ٨ مانگ له‌وه‌به‌ر له چاو هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوو، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. له‌كۆی گشتی ٢٧ قوربانی ڕووداوی كار له پارێزگای كرماشان، سێ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتێكی سه‌خت گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢ كرێكاریش به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و سووتانی جه‌سته بوونه‌ته قوربانی. شایانی باسه كه ئێران له بواری له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئیمه‌نی شوێنی كار له نێو وڵاتانی جیهاندا له ڕیزبه‌ندی ١٠٢ههم دایه.
