“به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “هادی ڕۆسته‌می” به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینی ئه‌ندامی جه‌سته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه بۆ زیندانی فه‌شافوویه‌ی تاران گوازراوه‌ته‌وه.
“هادی ڕۆسته‌می” ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ بۆ حه‌راسه‌تی زیندان بانگ كرا و پاش ڕاده‌ستكردنی به به‌شی گواستنه‌وه، به‌یانی شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز بۆ زیندانی فه‌شافوویه گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاگواستنی بۆ تاران، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی فه‌شافوویه هۆكاری ڕاگواستنی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان بۆ سكاڵای “ڕوحۆڵڵا گوده‌رزی” سه‌رۆكی ئه‌نده‌رزگای زیندان به بیانووی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی به‌ندیخانه” و “شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی زیندان” گه‌ڕاندۆته‌وه. شایانی باسه كه “هادی ڕۆسته‌می” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندانه‌وه به‌سه‌ختی دراوه‌ته به‌ر لێدان و ده‌ست و لووت و سه‌ری شكاوه.
