کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “مه‌عسوومه‌ ئه‌كبه‌ری” له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مه‌عسوومه‌ ئه‌كبه‌ری له‌ تاران 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌عسوومه‌ ئه‌كبه‌ری” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌عسوومه‌ ئه‌كبه‌ری” به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا به‌ڵام سزاكه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ دوو ساڵ گۆڕدرا.