به‌یانی هه‌ینی ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی فه‌راجا له شارستانی ڕاسه‌ك و ١١ هێزی ڕژیمیان كوشت.
به‌وته‌ی پارێزگاری سیستان و به‌لووچستان، نێوه‌شه‌وی ڕابردوو گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌ی ئینتزامی شارستانی ڕاسه‌ك و وێڕای كوشتنی ١١ چه‌كداری ڕژیم كۆمه‌ڵێك كه‌سیان بریندار كردووه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كوژران و برینداربوونی چه‌ند هێرشبه‌ر كردووه به‌ڵام هێشتا ڕوون نیه كه كام گرووپ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه.