نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سێ موعه‌لیم له كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ركار، له سێ ڕێیانی ئه‌رده‌ڵ بۆ جوونه‌قان له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌مه‌ند و پراید له سێ ڕێیانی ئه‌رده‌ڵ بۆ جوونه‌قان، سێ موعه‌لیم به ناوه‌كانی “مورته‌زا به‌یگی”، “سهیدئهمیرحسێن مه‌نافیان” و “عه‌لی ئه‌مینیان” گیانیان له‌ده‌ست داوه.