ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی كه‌نگان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی كه‌نگان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.