ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی دۆروود له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٥٠ كرێكاری ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی دۆرووڕد له ساڵی ٩٢ی هه‌تاویه‌وه سه‌نه‌واتیان وه‌رنه‌گرتووه و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردووش، كرێكارانی ناڕازی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له نێوان وێستگه‌كانی بافق بۆ به‌م كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان نیشان دابوو.