کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاری بۆكان

درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاری بۆكان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی سرووشت له‌ شاری بۆكان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لایه‌نگرانی سرووشت و ژینگه‌پارێزانی بۆكان له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه، ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی بڕوویان له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌دا چاندووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕێز له‌ ژینگه‌ی كوردستان بگرن، پاكی و خاوێنی ڕابگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن دۆژمنانی ژینگه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهاتێكی زۆرتر، سرووشتی كوردستان له‌ناو به‌رن.