به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی پارێزگای كوردستان له ئاست گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماده خۆراكییه‌كان ناڕازین و ده‌ڵێن: نرخه‌كان له‌و پارێزگایه له‌چاو پارێزگاكانی دیكه ٢٠٪ گرانتره.
به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، نرخی ماده خۆراكییه‌كان به تایبه‌ت ماده پڕۆتۆئینیهكان وه‌كوو مریشك و هێلكه، ١٧٪ چووه‌ته سه‌ره‌وه و له ئێستادا نرخی هه‌ر دانه هێلكه بۆ پێنج هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه و نرخی هه‌ر كیلۆ گۆشتی مریشك ٨٥ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوه له حاڵێكدا له دووكانه‌كانی نێو شار، كیلۆیه‌ك ١٢٠ هه‌زار تمه‌ن دهفرۆشڕێت.