به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌ی بامرنی سه‌ر به شاری دهۆكیان به چڕی بۆردوومان كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، شارۆمه‌ندێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوچه‌ی بامرنی له ده‌ورووبه‌ری شاری ئامێدی له پارێزگای دهۆك هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌موو جارێك توركیا به بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی “پ.ك.ك” ئه‌و ناوچه‌یه بۆردوومان ده‌كات. به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان هاونیشتمانی كوژاو و بریندار بوون و ده‌یان گوند چۆڵ كراون، هه‌روه‌ها زێانێكی زۆر به گوندنیشنان گه‌یشتوو به‌ڵام، هیچ كات ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێكی كاریگه‌ری نه‌بووه تاكوو ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بگرێت.