کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی له‌ كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی له‌ كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان، نه‌چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ كرێكارانی په‌یمانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و دوو كه‌س له‌ كرێكارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. كرێكارانی ناڕازیش نه‌چوونه‌ته‌ سه‌ر كاره‌كانیان و خوازیاری ئازادی هاوكاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی په‌یمانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له‌ پێدانی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.