کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس له‌ تل ئاویو

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماه‌ز، ده‌یان كه‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادكردنی ئازیزانیان بوون.

پاش هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له‌ ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ یه‌هوودینشینه‌كانی ئیسڕائیل، سه‌دان شارومه‌ندی یه‌هوودی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه‌ ڕفیندران. دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ٧ ڕۆژه‌، ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ردوولا ئازاد كران به‌ڵام هێشتا سه‌دان كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن، چاره‌نووسیان نادیاره‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن شه‌ڕ ڕابگرێت و دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه ئازاد بكات. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌یرۆلبه‌لح، ٤٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان سه‌ربازانی هه‌ردوولا  له‌ ناوه‌ندی شاری خان یوونس ڕوویداوه‌ و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئاژانسی یارمه‌تیدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌ “ئانرۆوا” ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ١٩ كارمه‌ندی دیكه‌یان له‌ شه‌ڕی نێوان هه‌ر دوولا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ئاماری كارمه‌ندانی قوربانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ بۆ ١٣٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه‌.