ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه،كرماشان، هه‌مه‌دان، ئه‌هواز و مه‌مه‌سه‌نی بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه كه له شاری ئه‌هواز خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی پێكه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان خۆپێشاندانیان كردووه.