له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای زیندانی به‌سه‌ر ١٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ و گوندی سینگانی سه‌ر به‌و شاره‌دا سه‌پاندووه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “بەهمەن مەحموودی‌ئازەر”، خەڵکی شنۆ و “یەعقووب مەحموودی‌ئازەر”، خەڵکی گوندی سینگان، هەریهكهو سزای ٧ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. “خۆشناو عەینی” و “پیرۆت تابناک”، خەڵکی گوندی سینگان و “موحسین عەزیزی”، خەڵكی شنۆ، هەریەکەو سزای ٢ ساڵ و “فەرهەنگ کەرامەت”، خەڵکی گوندی سینگان، سزای ٢ ساڵ و ۶ مانگ و “یووسف ڕەحمانی”، خەڵکی شنۆ ٢ ساڵ و ۵ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. “عەبدولکەریم کاکۆل”، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی شنۆ، “سولەیمان شاروێرانی” و “خدر عەبدوڵڵاهی” خەڵكی شنۆ، لەلایەن دادگای شنۆ سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. “ئارام شەعبان”، خەڵکی شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ و “فەخرەدین پوودات”، خەڵکی گوندی “بەیتەریان” و “عوسمان هەمزەزادە”، خەڵکی گوندی “قوڕوچای”، هەریەکه‌و به ٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.