کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌دستدانی منداڵێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌دستدانی منداڵێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ به‌نیازبوون له‌ سنووری حه‌سه‌كه‌وه‌ بۆ نێو خاكی توركیا ده‌باز بن، له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به‌ ناوی “ڕه‌عد مه‌له‌ك یه‌عره‌ب”گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیا به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ته‌نیا له‌ مانگی نۆڤامبه‌ری ٢٠٢٣ دا، ٤ شارومه‌ندی سووری به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی توركیا كوژراون و ٣٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.