شه‌وی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سنه و كرماشان له كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌دوای كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “په‌رویز(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی كرماشان و “حسام فاتحی” خه‌ڵكی گوندی كه‌ڕه‌جۆی سنه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك بریندار ده‌بن.
