“عەبدولکەریم کاکۆل”، “سولەیمان شاروێرانی”، “خدر عەبدوڵڵاهی”، “عوسمان هەمزەزادە”، “ئارام شەعبان” و “فەخرەدین پوودات”، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، سه‌رجه‌م به ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدولکەریم کاکۆل”، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی سەر بە شنۆ و “سولەیمان شاروێرانی” و “خدر عەبدوڵڵاهی” کە هەردووکیان دانیشتووی شنۆن، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، هەریەکه‌و سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها “ئارام شەعبان”، خەڵکی شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و “فەخرەدین پوودات”، خەڵکی گوندی “بەیتەریان” و “عوسمان هەمزەزادە”، خەڵکی گوندی “قوروچای”، هەریەکه‌و سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به زیندان مه‌حكووم كردووه.
