کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی جیرۆفت

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی جیرۆفت 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “فه‌ره‌یدوون نه‌سیری نژاد” له‌زیندانی ناوه‌ندی جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌ره‌یدوون نه‌سیری نژاد”ی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و به‌ندكراوه‌ دوو ڕۆژ له‌وه‌به‌ر دوایین دیداری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دا كرد و به‌یانی دووشه‌ممه‌ له‌سێداره‌ درا.