ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه ١١ و ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی كرماشان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی دووشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “میره‌دێ”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “ئه‌هوه‌ن ده‌شتی”، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلانی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ گیانی له‌ده‌ستداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “تالب یووسفی”، “ئومید شوكری” خه‌ڵكی گوندی دشه و “حه‌سه‌ن(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی گوندی داریانی سه‌ر به شاری پاوه، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.