ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری له مێحوه‌ری مهاباد بۆ ورمێ، هاووڵاتیێک گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو سه‌واری پژۆدا ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.