ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزییان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ده‌ستپێكرد و هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوویان چاند.
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزی زاگرۆسانه له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره، ١٢ هه‌زار ده‌نكی به‌ڕوویان له دارستانه سووتاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ران دا چاند. به‌شدرابووانی ئه‌و چالاكییه داویان له هاونیشتمانیان كرد، بایه‌خ به ژینگه و سرووشتی كوردستان بده‌ن و بیپارێزن.
