کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخواز له‌ ماڵی “ئیبراهیم شه‌ریفی” له‌ بۆكان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخواز له‌ ماڵی ئیبراهیم شه‌ریفی له‌ بۆكان

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دایكانی دادخوازی بۆكان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ماڵی هه‌میشه زیندووئیبراهیم شه‌ریفی، وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

ئیبراهیم شه‌ریفیته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش ١٣ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو دایكانی دادخوازی بۆكان له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم كۆبوونه‌وه‌ و له‌ مه‌راسمێكدا وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژینا، به‌ڵێنیان‌دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.