به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به لانیكه‌م ١١٨ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له سنووره‌كانی كوردستان له مانگی نۆڤامبه‌ری ٢٠٢٣، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ئاماره‌كان، ١١٨ كۆڵبه‌ر و كاسبكار له سنووره‌كانی كوردستان كوژراو و بریندار بوون كه ٩٣ له سه‌دیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بووه. له‌و ڕێژه‌یه ٨ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١١٠ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه له نێو ئه‌و ١١٨ كۆڵبه‌ره، ١٤ یان منداڵ بوون.
