کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی ٣ كەس بەهۆی گازگرتوویی لە هەرسین

گیانلەدەستدانی ٣ كەس بەهۆی گازگرتوویی لە هەرسین 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی سەرماوه‌زی ١٤٠٢، لە گوندی “چەم بەتان”ی شاری هەرسین، سێ کەس بەهۆی گازگرتووییه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا.

لەم ڕووداوەدا سێ ئەندامی خێزانێک کە پیاوێک و ٢ ژن بوون، لە ئەنجامی هەڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان لەدەستداوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وبه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی گازگرتووییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابوو.