“زۆهرە پایرووند” و “مێهدی قاسمیفەرد”، دایک و برای “ئێحسان قاسمیفەرد”، لە گیانبهختكردووانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازدی”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر کراون.
بە پێی زانیارییهكان، ڕۆژانی سیشەممە و چوارشەممە، ٧ و ٨ی سەرماوەز، “زۆهرە پایروود” و “مێهدی قاسمیفەرد” پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کوڕەکەیان، خۆ ببوێرن. شایانی باسه كه هێزە ئەمنییەکان پاش وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، بەو بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە کە بەڕیوەبردنی ڕێوڕەسم بۆ ئێحسان دەبێ بە ئیزنی ئەوان بێت. ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، “ئێحسان قاسمیفەرد”، لاوی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی کەنگاوەر له پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج، پاش دۆڕانی تیمی فووتباڵی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر تیمی ئهمریکا، لەلایەن ٥ بەسیجییەوە لە کۆڵانێکدا دەستبەسەر و بە خراپترین شێوە لێی درا و پاش چهند کاتژمێر گیانی لەدەستدا.
