ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له پیلانێكی گڵاودا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له مه‌راسمی كۆچی دوایی “تاهیر خه‌لیلی” دا به‌شداریان كردبوو، هاورده به‌ر دوربین و به زۆره‌ملێ ناچار به خوێندی سروودی كردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناونده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ئەو ئەدیب و هونەرمەندانەیان ده‌ستبه‌سه‌ر و لە گرتووخانه‌دا لەژێر گوشار، نووسراوەیان پێ خوێندووه و داوایان لێکردوون کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاوی بكه‌نه‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی داوا له خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كه‌ن كه ئاگاداری پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه‌س بێڕێزی به هونه‌رمه‌نده‌كانیان بكات و پشتیوانیان بن.
