ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ژینگه‌دۆستی مهاباد له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی ژینگه‌دۆست به چاندنی ١٠٠ ده‌نكی به‌ڕوو له به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد و كێوی خه‌زایی، جه‌ختیان كردووه له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرد، دارستانه‌كان نه‌بڕنه‌وه، زبڵ و خاشاك له سرووشت دا فڕێ نه‌ده‌ن و ئاگر له مێرگ و جه‌نگه‌ڵه‌كان دا به‌ر نه‌ده‌ن تاكوو ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جێ بێڵن.
