“سادق مه‌حموودنژاد” له بریندارانی شۆڕشی “ژینا” له شاری پیرانشار، له‌لایه‌ن دادگای شاری مهاباده‌وه به پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی مهاباد “سادق مه‌حموودنژاد”ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه. ناوبراو ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١ و له كاتی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی پیرانشار، به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بینایی چاوێكی له‌ده‌ست دا. ئه‌و هاووڵاتیه پێشتریش به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی بۆ ٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی گۆڕدرابوو.
