ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌ماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئیبراهیم شه‌ریفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری بۆكان، به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
“ئیبراهیم شه‌ریفی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌ه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری بۆكان به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كرا. ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه پاش ١٣ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ورمێ،ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری، وێڕای ڕێزلێنان له بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
