ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٧ و ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و سه‌قز بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “پێدرام ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ١٨ و خه‌ڵكی سه‌قز و “زانا ڕاهپه‌یكه‌ر” خه‌ڵكی مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و سه‌قز به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ كۆڵبه‌ری مێرمنداڵ به ناوه‌كانی “ئارمان قاسمی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “ئاروین شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “بێهنام شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، هه‌ر سێ خه‌ڵكی سه‌قز به ده‌ستڕێژی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار كراون و باری ته‌ندرووستی ئاروین ناجێگێر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
