ڕۆژی شەممە ٤ی سه‌رماوزه‌ی ١٤٠٢، خەڵکی ئاوایی “سیاناو”ی سەر بە بەشی ناوەندیی شاری مەریوان، بە ناشتنی هەزار نەمامی قەزوان، بەرەو پێشوازی لە هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانە چوون.
ئەم چالاكییه لە کێوەکانی دەوروبەری ئاوایی سیاناو و بە مەبەستی بەکەلتوورکردنی بابەتی ژینگەپارێزی و هەروەها بەرگری و بەگژداچوونی دیاردەی تاڵان‌کردنی دارستانەکان بەڕێوەچوو. زاگرۆسانە چالاكییه‌كی پێنج ساڵەیه كه لە سەرانسەری زاگرۆس‌دا بە مەبەستی بووژانەوەی بەشێک لەو دارستانانەی کە کەوتوونەتە بەر پەلاماری دوژمنانی ژینگه و زەویخۆرەکان بەڕێوە دەچێ. شایانی باسه كه منداڵان زۆرترین به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه بوون و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی چالاكییه‌كه‌وه په‌روه‌رده‌یان بینی.
