به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “سه‌باح ساڵحی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه به یه‌ك ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه و حوكمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌علیق كراوه.
“سه‌باح ساڵحی” ڕۆژی ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه له شوێنی كاره‌كه‌ی به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. نابراو ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی و تا كۆتایی قوتاغه‌كانی دادڕه‌سی له زیندان ئازاد كرا.
