کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاری دیوانده‌ره‌

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاری دیوانده‌ره‌ 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی شاری دیوانده‌ره‌ دژبه‌ خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی دیوانده‌ره‌ هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ سنه‌ و كرماشان، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، گۆڕانی قه‌رارداد، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستای نوێ، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.