ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ساڵی داهاتوو سه‌خت ترین دۆخی ئابووری تاقی ئه‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه نرخی سووته‌مه‌نی زیاد بكات، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بباته سه‌ره‌وه، ڕێژی باج به‌رز بكاته‌وه و باجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو زیاد بكات. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، ئابووری ئێران ڕوو له داڕمانه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دوایین هه‌وڵه‌كانی ئه‌دات تاكوو كه‌موكورتیه‌كانی له سفره‌ی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. به دڵیناییه‌وه ساڵی داهاتوو ئاماری كۆچكردن دوو هێنده ئه‌چێته سه‌ره‌وه و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش سنووره‌كانی ٥٠٪ تێپه‌ڕ ده‌كات، له حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان ته‌نیا ١٥٪ زیاد ئه‌بێت.
