به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆخی بێهداشتی و ئیمكاناتی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فای سه‌قز زۆر خراپه و هیچ بایه‌خێك به گیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادرێت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا ته‌ختی كه‌مه بۆ به‌سته‌ری كردنی نه‌خۆش، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌می په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمانی بسپۆڕ، نه‌خۆشه‌كان بێ چاودێریكردن چه‌ند ساعه‌ت له ڕیزدا ده‌مێننه‌وه تاكوو پزیشكێك بێت و سه‌ردانیان بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆخی بێهداشتی نه‌خۆشخانه و نه‌بوونی ئیمكانات بۆ هاوڕێیانی نه‌خۆش، كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌كانی هه‌راسان كردووه.
