به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نرخی هه‌ر كپسوولێك گاز ١٠ هێنده زیادی كردووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ناداته‌وه.
به‌وته‌ی كاسبكارانی كوردستان، بڵاوكردنی كه‌پسوولی گاز به نرخی ده‌وڵه‌تی ڕاگیراوه و له ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه، به نرخی ئازاد ده‌فرۆشرێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه نرخی هه‌ر كه‌پسوولێك گاز كه پێشتر ٣٥ هه‌زار تمه‌ن بووه، ئێستا گه‌یشتۆته ٣٥٠ هه‌زار تمه‌ن. گرانی نرخی كه‌پسوولی گاز، نیگه‌رانی و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی هه‌ژار و به تایبه‌ته كاسبكارانی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نج به كێشه و گرفتی خه‌ڵك نادات.
