ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژنانی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستان به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوڤامبهر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، چالاكیان ئه‌نجام دا و له‌گه‌ڵ پۆلیسی توركیا تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌وانی شاره‌كانی باكووری كوردستان ڕێگه‌یان نه‌داوه ژنان به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوڤامبهر خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام ژنانی تێكۆشه‌ر له شرنا‌خ و ئامه‌د به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن، به‌پێی زانیارییه‌كان، ١١ خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی فاشیستی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، له ده مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا، ٤٧٠ ژن له سه‌رانسه‌ری توركیا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون كه ٨٩ كه‌سیان له باكووری كوردستان بووه.
